ئیسپانیا: ژماره‌یه‌ك توندڕه‌و ده‌ستیگركران

ئیسپانیا: ژماره‌یه‌ك توندڕه‌و ده‌ستیگركران
پۆلیسی ئیسپانیا چه‌ند كه‌سێكی توندڕه‌وی به‌ تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركرد.

وه‌زاره‌تی ناخۆی ئیسپانیا رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی توندڕه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌كان 9 كه‌سن و تۆمه‌تباران به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بووه‌، یه‌كێكیش له‌و ده‌ستگیركراوانه‌ گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت به‌رپرسی شانه‌ 9 كه‌سییه‌كه‌ بووبێ و له‌ ناوچه‌ی (جیب ملیله‌)ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسپانیا ده‌ستیگركراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ 8 گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه‌ش، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پۆلسی مه‌غریب و له‌ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستگیركراون.

پێشتریش وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا راگه‌یاندبوو كه‌ 51 ئیسپانی خاكی وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و سوریا و عیراق جهێشتووه‌ و به‌ناوی جیهاده‌وه‌ چوونه‌ته‌ ناو داعش.









خه‌ندان
Top