فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی بنکەکانی PKK دەکەن

 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی بنکەکانی PKK دەکەن
بۆ یەکەمجار دوای پڕۆسەی ئاشتی لە چیای ئۆرەماری ناوچەی گەڤەر، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆردوومان دەکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی رۆژنامەی حورییەتی تورکی لە سوپاسالاری تورکیا وەریگرتوون، دوای رووداوەکانی کۆبانێ و دروستبوونی چەند هێرشێکی چەکداری لەچەند ناوچەیەکی باکووری کوردستان و خۆپێشاندانە سەرتاسەرییەکانی ئەو وڵاتە، فڕۆکە F-16 و F-4ـەکانی تورکیا لە ئامەد و لە ماڵاتییاوە هەستاون و بنکەکانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە چیای ئۆرەمار لە نوچەی گەڤەر بۆردوومان کردووە.

باس لەوە دەکرێ کە ماوەی سێ رۆژە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی پۆلیسی ئۆرەمار ، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی حورییەت بڵاویکردووەتەوە هێرشی فڕۆکەکان بە ئاگاداری ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا و لەکاتێکدا بووە کە دوێنێ گەریلاکان ویستوویانە دووبارە هێرش بکەنەوە سەر بنکەکە.







رووداو
Top