دەستە جلەكان جوانییەكی كراوە بە خانمان دەبەخشن

دەستە جلەكان جوانییەكی كراوە بە خانمان دەبەخشن
مۆدە جوان و ناسكەكانی جلوبەرگ، خانمان سەرسوڕمان دەكات لەوەی كام مۆدە لەگەڵ جەستەیان بگونجێت، بەمەش دەبێ خانمان جوانترین مۆدەكان هەڵبژێرن تاوەكو بە ناسكترین شێواز دەربكەون، باشترین رێگاش بۆ ئەمە هەڵبژاردنی دەستەجلەكانە، ئەوانەی بە كۆمەڵ لەگەڵ یەكتردا دانراون، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە وەك مۆدەیەكی پێكهاتوو، تەنانەت گونجاندنیش لە نێوانیان دروست بێ ئەو كاتەی بەیەكەوە دەپۆشرێن. مۆدەكان هەر چەندە لە شێواز و ستایلەكان لە یەكتر نزیك بن، شێوازێكی رازاوەتر بە جەستەی خانمان دەبەخشن، ئەمەش پابەندە بەو رێكخستنەی نێوان جلوبەرگ و ئێكسسوارەكانی دەستە جلەكاندا هەیە، بۆیە دەبێ خانمان ئاشناییان لەگەڵ گشت ستایلەكاندا هەبێ، لەلایەكی دیكەش شێوازێكی بەرچاو و كاریگەریان هەبێ، بۆ ئەوەی هەر كەرەستە و ئێكسسوارێك جوانییەكی تایبەتی خۆی هەبێ.
Top