كورسی و مێزە كریستالییەكان بۆ دیكۆری ماڵەوە

كورسی و مێزە كریستالییەكان بۆ دیكۆری ماڵەوە
دیكۆرەكانی ماڵ دەبێ بە رێگەیەكی جوان و رازاوە دابنرێن، بە جۆرێك لەگەڵ شێواز و ستایلی ماڵەكەدا بگونجێت. لە هەندێك كاتدا دیكۆرەكان دیمەنێكی كراوە دەبەخشن، بەڵام دەتوانین گۆڕانكاری بەسەر شێوازەكانیان دابهێنین. وەك گۆڕینی ستایلی كەرەستەكانی ماڵ لە جۆرێكەوە بۆ جۆرێكی دیكە. یەكێك لە كەرەستە گرنگەكان بریتییە لە كورسی و مێزی ماڵ، بەهۆی ئەوەی لە ماڵەكاندا پانتاییەكی تەواو دادەگرن، بۆیە دەكرێ دیمەنێكی سەرنجڕاكێش و جوانی هەبێ، یەكێك لە جوانترین مۆدەكانی كورسی و مێزەكان، بریتییە لە مۆدەی كریستال، یان مێز و كورسی لە شووشە، ئەمەش دەبێتە جوانترین دیكۆری ماڵەوە.
Top