مۆدەی قژی تەسریحەی بەستراو بۆ خانمان

مۆدەی قژی تەسریحەی بەستراو بۆ خانمان
شەرمین - ساڵۆن ستۆكۆڵم

بۆ تەسریحەی قژ، دەكرێ جارێكی دیكەش سوود لە مۆدە كۆنەكان وەربگرین و لەگەڵ مۆدەی تازە بیگونجێنین، تا جوانی و رازاوەییەك لە تەسریحەكانی قژ بەدی بكرێ. یەكێك لە مۆدە جوانەكان بریتییە لە مۆدەی قژی سەرحی بەستراو و لەناویەكدا، ئەم مۆدەیە وەك یەكێك لە مۆدە سەردەمییەكان دادەنرێ و دەبێتە مۆدەی تەسریحەی زۆربەی خانمە بووكەكان. مۆدەی تەسریحەی سەرح و لە دواوە هەڵگیراو، بە یەكێك لە مۆدە ناسكەكان دادەنرێ، تەنانەت جوانییەكی گەورە و شایستە بە قژی خانمان دەدات، بۆیە دەكرێ خانمانی بووك سوود لەم تەسریحەیە وەربگرن بۆ ئەوەی بە مۆدەیەكی تازە و سەرحێكی ناسك، قژەكانیان ئامادە بكەن بۆ رۆژی ئاهەنگ یان بۆنە تایبەتییەكان. چونكە وەك مۆدەیەكی سەرنجڕاكێش مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێ و دەتوانرێ ببێتە یەكێك لە جوانترین مۆدەكانی تەسریحەی قژی خانمان. بە تایبەت كاتێك قژەكە بۆ لایەك پێچ دەكرێتەوە و بەمەش جوانییەكی رەها نیشان دەدات.
Top