نمایشی فیل و كچێكی خنجیلانە

نمایشی فیل و كچێكی خنجیلانە
بۆ ئەوەی خەڵكێكی زۆر بۆ لای خۆیان رابكێشن، نمایشە سەیرەكان بە چەندین رێگە و جۆرەها شێواز ئامادە و پێشكەش دەكرێن. یەكێك لە نمایشە سەرنجڕاكێشەكان، بریتییە لە هاوڕێیەتی نێوان فیل و ئەو كچە خنجیلانەیەی كە لە وێنەكەدا دیارە. ئەم دووانە لە وڵاتی ئوسترالیا چەند ساڵێكە پێكەوە كاری نمایش ئەنجام دەدەن. یەكێك لە دیمەنەكانی نمایشەكە ئەوەیە كە كچەكە خۆی درێژ دەكات و فیلەكەش بەسەر پشتیدا تێپەڕ دەبێ، بەبێ ئەوەی هیچی بەسەر بێ. هاوڕێتی نێوان ئەو كچ و فیلە وایكردووە، كە فیلەكە ئازاری كچە بچووكەكە نەدات و وەك هاوڕێیەكی سێرك سەیری بكات.
Top