رایەخێكی دەستكرد (100) مەتر درێژە

رایەخێكی دەستكرد (100) مەتر درێژە
هونەری كارە دەستییەكان، هەر لەسەرەتای دروستبوونی مرۆڤایەتییەوە سەریهەڵداوە، زۆر كەس بە پەنجە رەنگینەكانیان بەرهەمێكی نایاب دەنەخشێنن، زۆر جار مرۆڤ سەری لەوە سووڕ دەمێنێ كە ئەوە چۆن بە دەست ئەنجامدراوە. بۆ نموونە ئەم رایەخە كە لە هیندستان دروستكراوە و بەیەكێك لە درێژین رایەخەكان دادەندرێت. بۆ بەرهەمهێنانی ئەم رایەخە نزیكەی (50)كەس بەشداریان تیایدا كردووە، بۆ ئەوەی بە زووترین كات رایەخەكە دروست بكرێ. شایانی ئاماژەدانە ئەو رایەخە بە 3 مانگ تەواو بووە. درێژی رایەخەكە دەگاتە (100) مەتر. گشت نەخشێكی ئەو رایەخە بە دەست دروست كراوە، رایەخەكە بە یەكێك لە درێژترین رایەخەكان جیهانی دادەنرێت.
Top