مەیموون و مرۆڤ بێ یەك هەڵناكەن

مەیموون و مرۆڤ بێ یەك هەڵناكەن
جار هەیە لێك نزیكی و خووگرتنی مرۆڤ بە گیانلەبەرێك و هەروەها پێچەوانەش بەجۆرێكە، كە هیچیان ناتوانن بەبێ ئەوی دی هەڵبكەن. گەر گیاندارێك لەگەڵ مرۆڤێك خوو بەیەكەوە بگرن، هاوڕێیەتییەكی سەیر لەنێوانیان دروست دەبێ. بۆ نموونە ئەو مەیموونەی كە ناوی "بێتسی"یە و لەگەڵ ئەو پیاوە چینییە دەژیت. ئەو دووانە سێ ساڵە پێكەوە دەژین.
بەردەوام مەیموونەكە خەریكی خزمەتكردنی ئەو پیاوەیە. بە زۆریش گرنگی بە پاكو خاوێنی پیاوەكە دەدات.
پایسكیل یەكێكە لە ئامێرە گواستنەوەكانی جیهان كە مێژووی ئەو ئامێرە لە گشت ئامێرەكانی گواستنەوە كۆنترە. لەسەرەتای دروستكردنی ئەو ئامێرەوە تاكو ئێستا چەندین گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە، هەروەها چەندین جۆری پایسكیل هەیە. پایسكیل یەكێكە لەو ئامێرانەی كە نەتەنیا هیچ زیانێكی بۆ تەندروستی نییە، بگرە سوودیشی گەلێك زۆرە.
ئەوەی دەیبینن یەكێكە لە سەیرترین پایسكلەكانی جیهان، چونكە بەشی پێشەوەی بە جۆرێك دروست كراوە، وەك ئەوەی شكابێ، كەچی پایسكیلەكە هیچ گرفتێكی نییە، تەنیا بەو مەبەستە وا دروستكراوە كەتاكو بەئاسانی بە رێگادا بڕوات.
Top