ئێلەگ وەك بەشێك لە جلوبەرگی كوردی

ئێلەگ وەك بەشێك لە جلوبەرگی كوردی
جلوبەرگە كوردییەكان دەبنە یەكێك لەجوانترین مۆدەكانی جلوبەرگ لەجیهان، بەڵام ئەگەر بێت و گرنگییان پێوە بدرێ لەلایەن خانمانی كورد، چونكە بەپۆشین جلەكان دەردەكەوێ، بە تایبەت كاتێك خانمان بە جۆرێك ئەو جلانە دەپۆشن، كە لەگەڵ شێوازێكی شایستە و رێكوپێك كاری گونجاندنی بۆ بكرێ، لێرەدا باسی بەشێك لە جلوبەرگی كوردی دەكەین، ئەویش بریتییە لە ئێلەگ.
وەكو یەكێك لە بەشەكانی جلوبەرگی كوردی، كە دیمەن و جوانییەكی رازاوەی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا وەكو مۆدەیەكی جیهانی دەناسرێ و دەپۆشرێ، شێوەی ئێلەگ دەبێ تەسك و سەرتاپای بەشی سەرەوەی سینگ بگرێ، لەگەڵ بوونی لە رەنگێكی تایبەت و جوان بۆ ئەوەی گونجاو بێ لەگەڵ رەنگی جلەكان.
Top