مەقەس و مەستەڕە لەجێگەی تۆقە

مەقەس و مەستەڕە لەجێگەی تۆقە
وەكو دەزانین ئافرەتان تۆقە و ئێكسسوارەكان بەكاردەهێنن بۆ ئەوەی قژیان پێوە ببەستن، كەچی وادیارە بەم دواییە مۆدەی دیكە پەیدا بووە بۆ ئەوەی قژ ببەسترێ، ئەمەش دەبێتە یەكێك لە حاڵەتە سەیرەكان، كە لە بری كەرەستەی جوانكاری، شتی دیكە بەكاربهێنرێ، كە كەرەستەی تایبەت بە قژ نەبێ.
وادیارە ئەو خانمە ئێكسسواری بەدەست نەكەوتووە، بۆیە هەڵساوە بە دانانی كەرەستەكانی خوێندن وەك: مەستەڕە - قەڵەم- قەڵەمی رەساس- مەقەس، لەگەڵ چەندین كەرەستەی دیكە، بۆ ئەوەی قژەكەی پێ ببەستێ، ئەوەی سەیر بێ، زۆر بەجوانی قژی بەستووە، وەك ئەوەی ئێكسسوارەكانی تایبەت بە قژی بەكارهێنابێ.
Top