تۆپەكەی وەستا رەجەب

تۆپەكەی وەستا رەجەب
ئەوەی سەردانێكی رواندز بكات، بێگومان ئەو تۆپە گەورەیەی بەرچاو دەكەوێ، كە دیمەنێكی ئەو شارۆچكەیەی بۆ خۆیەوە راكێشاوە، مێژووی ئەو تۆپە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاشای كۆرە، كە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1783 – 1849 كە فەرمانڕەوایی (مەحەمەد پاشای رواندز) كە بە پاشای كۆر ناسرابوو، ئەمەو لەلایەن ئەو پاشایەوە داوا لە وەستایەكی ئەو شوێنە كرابوو بە ناوی (وەستا رەجەب) كە رەوانەی یەكێك لە وڵاتانی دراوسێ كرابوو بۆ ئەوەی بتوانێ فێری دروست كردنی تۆپ ببێ، دوای گەڕانەوەی وەستا رەجەب، هەڵدەستی بە دروست كردنی ئەو تۆپە كە چەندین ناوی ئایینی و جوانی لەسەر دروست كراوە، ئێستاش ئەو تۆپە لە نیوەی رێگاكە دانراوە كاتێك سەردەكەوی بۆ ناو رواندز، ناوی رواندز لە دوو بەش پێكهاتووە كە بەشی یەكەمی (روان)ە كە هۆزێك بوون لەو شوێنە بوون، بەشی دووەمیش (دز)ە كە بە مانی قەڵا دێ.
Top