ریش و قژ تابلۆیەك

ریش و قژ تابلۆیەك
سەرتاشین و ریش تاشین یەكێكن لە كارە سروشتییەكانی پیاو، كە دەبێ خۆیان دەرباز بكەن لەم لایەنەوە، هەر یەكەش بەپێی خواست و شێوازێكی تایبەتەوە تەسریحەیەك یان مۆدەیەك بۆ قژ یان ریشی دادەنێ كە چۆن بێ، كەچی هەندێ كەس هەن كاری سەیر لە كاتی تاشینی یان بۆ دوای تاشین دەكەن، بەمەش دەبێتە یەكێك لە سەیرترین مۆدەكانی قژ و ریش، لەگەڵ ئەوەشدا گەنجانی كوردیش ئەو لایەنە وەك مۆدەیەك بەكاردەهێنن و سوود لە ریش و قژیان وەردەگرن بۆ ئەوەی مۆدەیەكی جوان و سەیری لێوە دروست بكەن. ئەو دوو مۆدەیە دەبن بە حاڵەتێكی جوان بۆ ریشێك كە لێ نووسراوە (2011)، سەبارەت بە قژەكەش نەخشێكی سەیری بۆ دانراوە.
Top