ساڵی (2011)یەو ئافرەتیش داركاری دەكرێ!

ساڵی (2011)یەو ئافرەتیش داركاری دەكرێ!
ساڵی (2011) ساڵی پێشكەوتن و فەیسبووك و تەكنۆلۆژیای سەردەمە، ساڵی خێرایی گەیاندن و تازەگەری و داهێنان و ساڵی راپەڕینە، كەچی وادیارە لە ئەندنووسیا چەندەها سەدە بەرەو دواوە هەنگاویان ناوە، تازە بە تازە بەدوای یاسا كۆنەكان رۆیشتوونەتەوە و رابردووی كۆن دەهێننە ئەمڕۆی ژیان، بەهۆی ئەوەی ئافرەتێك لەو وڵاتە لەگەڵ پیاوێكی دیكە پێوەندییەكی خۆشەویستی هەبووە، دوای ئەوەی ئاشكرا دەبێ، لە پێش دوو هەزار كەس داركاری كرا، ئەوەی دەیبینن دیمەنێكی كاریگەر و سەیرە، كە داركاری ئافرەتێكی لەم جۆرە بكرێ لە بەردەم ئەو كۆمەڵە خەڵكە، هێشتا ئاسایی تر دەبوو ئەگەر داركارییەكە لەبەرچاوی خەڵكەوە نەبووایە، بەڵام ئەو داركاری و رێكڵام كردنە تەنیا لە پێناو پێوەندییەكی سادە..
Top