جلی بووكێنی بە پەڕپەڕ مۆدەیەكی تازەیە بۆ خانمانی بووك

جلی بووكێنی بە پەڕپەڕ مۆدەیەكی تازەیە بۆ خانمانی بووك
جلوبەرگەكان بە چەندین شێوەی جیاواز كاری بۆ دەكرێ و لە نزیكەوە دیزاینەرەكان شێوازی تازە لە جوانی جلەكاندا بەدی دەكەن، لەگەڵ ئەوەی مۆدەیەكی تایبەت و شاراوە لەخۆ دەگرن، كەچی خانمان لەشێوەو جۆری جلەكە یان ئەو جۆرە نەخشەیەی تیایدا بەكاری دەهێنن ئاشنا دەبن، دەزانن چۆنیەتی گونجاندنی نێوان جلەكان و شێوازە تازەكان دابین بكەن، جلەكانی بووك رەنگدانەوەی جوانی بووكەكان دەبێ هەرلەیەكەمین رۆژی ئاهەنگەوە.
لەگەڵ هەر مۆدەیەكی تازەی جلەكانی بووكدا، شێوەیەكی تایبەت لەخۆوە دەگرێ، ئەم مۆدانەش دەبن بە یەكێك لەجوانترین مۆدەكانی جلی بووكانێ، ئەو مۆدە تازانەی جلی بووك، شێوەی خوارەوەی لەنەخشی پەڕپەڕ پێكهاتووە، سەرەتا لەسەرەوە بێ قۆڵە و بەرەو خوارەوە گەورە دەبێ و تاوەكو شێوەی دەكرێتەوە و ئەمەش بەچەندین نەخشی لەسەر یەكتر شێوازێكی جوان و رازاوە لەخۆ دەگرێ، تەنانەت شێوەی نەخشەكان جوانییەكی گشتی دەردەخات و شێوەی سەرەوە رادەكێشێت.
Top