كەرەستەكانی ماڵ پێویستیان بە رازانەوە هەیە

كەرەستەكانی ماڵ پێویستیان بە رازانەوە هەیە
رازاندنەوە و جوانكردنی شێوەی ناوماڵ پێویستی بە بەردەوامی و گرنگیدان و ئاگادار بوونە بەمەبەستی دانانی دیكۆرێكی رازاوە و كراوە لە جوانی دیكۆرەكان، چونكە ماڵ هەردەم پێویستی بە گرنگیدان و ئامادەكاری بەرچاوە، تەنانەت خزمەتی رۆژانەی وەكو ئادانی گوڵە، كە بەم شێوەیە گرنگیدان بەماڵەكان شێوازێكی تایبەتی دەوێ، یەكێك لە هەنگاوە گرنگەكان بریتییە لە رازاندنەوە و جوانكردنی سەرمێز و كەرەستەكانی خواردن و خواردنەوە.
تەنانەت هەندێكجار وایە، گشت كەرەستەكان تازەن، بەڵام شێوەیەكی نەگونجاو وادەكات جوانی ئەو كەرەستانە بمرێ و دەرنەكەوێ، ئەمەش وادەكات هەنگاوەكانت بەفیڕۆ بچن، بۆیە دانانی شێوەیەكی بەرچاو بۆ كەرەستەكان وادەكات كە نەشونمایەكی كراوە و ناسك ببەخشێ، بەتایبەت كاتێك كەرەستەكان بەیەكەوە هاوڕەنگ و شێوازێكی هاوشێوەیان دەبێ، وەكو چۆن لەم كەرەستە سادانە ئەو شێوە جوانەیان ئامادەكردووە.
Top