گونجاندنی ڕەنگی كەلوپەلی ناو ماڵەكەت بەشێوازێكی جوان و مۆدێرن

گونجاندنی ڕەنگی كەلوپەلی ناو ماڵەكەت بەشێوازێكی جوان و مۆدێرن
هەمیشە جوانی كەلوپەلی ناو ماڵەكەت حەز و سەلیقەی تۆی خانم دەگەیەنێت و پێناسەی تۆ دەكات. ئێواران دوای ماندوبوونێكی زۆر و بەسەربردنی ڕۆژێكی پڕاوپڕ لەماندو بوون و هیلاكیەكی زۆر دەگەڕێیتەوە ماڵەكەت، بۆیە دەبێت ماڵەكەت فەزایەكی زۆر هێمن و خۆشت بۆ دابین بكات، ئەمەش پێوەندی بە كەلوپەلەكانی ماڵەكەتەوە هەیە، لێرەدا چەند نموونەیەكەت پیشان دەدەین بەهیوای سوودمەند بوون، یەكێك لە دیكۆرەكانی ماڵ كە بریتییە لە ژووری دانیشتن و حەوانەوە، كە شوێنێكی تایبەت لە ماڵەكەتدا دەگرێ بۆ ئەوەی لە نزیكەوە شایستەی مۆدەیەكی تایبەت و جوان بێ، رەنگە لە شێوازی ئەو جۆرە دانیشتنەوە كارتان نەكردبێ، ئەمەش وەك ستایلێكی تازە لە دیكۆری ماڵەكەت بەدی بكەو گۆڕانكارییەكانیش ببینە.




Top