جەنتای خنجیلانە مۆدەی دەگەڕێتەوە

جەنتای خنجیلانە مۆدەی دەگەڕێتەوە
هاوڕێكەی دەستت هەردەم لەگەڵت دەبێ، بۆ گشت بۆنە و شوێنە گشتی و تایبەتەكان، بۆیە ئەگەر بەیەكەوە گونجاندنێك لەجوانیتان نەبێ، بێگومان جوانی خۆتانیش لەدەست دەدەن، كە باسی هاوڕێی دەستت دەكەن، دەبێ بیر لەجەنتا جوان و خنجیلانەكان بكەیتەوە، چونكە شیاوی مۆدەیەكی تایبەت و رازاوەیە، تەنانەت ئاوێنەی جوانییەكی شاراوەیە كە لەجەستە و دەستدا دەردەكەوێ، مۆدە تازەكانی جەنتا لەماركەی (گوتشی) دەردەكەوێ، شێوەیەكی ناسك و رەوان لەخۆ دەگرێ.
شێوەیەكی بچووك و خنجیلانە، مۆدەی تازەی جەنتاكانە، كە لەگەڵ رەنگێكی كاڵ، لەرەنگەكانی (قاوەیی – زەردی كاڵ- زێڕی – رەش – سوور) شێوازێكی شایستە لەمۆدەكانی جەنتا دەردەكەوێ، تەنانەت بەجوانی و رازاوەیی دەردەكەوێ و سەرنجڕاكێش دەبێ لەدەستی خانمان.





Top