تەسریحە و بەدلەكەی شازادە(كیت) چۆن بوو!

تەسریحە و بەدلەكەی شازادە(كیت) چۆن بوو!
دیزاینەری قژ (ڕیچارد وۆرد) كە تەسریحەی قژی شازادە كیت میدڵتۆنی كرد، دوپاتی كردەوە كە تەسریحەی قژی بووك كەسایەتی ئەو خانمە دەردەخات و كەسایەتی كیتیش كەسایەتییەكی سادەیە كە شازادە دیانامان بیردەخاتەوە. (ریچارد) وتی رازاندنەوەكەی زۆر سادە بوو، چونكە (كیت) حەزی بە شێوازی گەورەو چڕوپڕ و قەرەباڵخ نییە هەندێك تاڵمان بەرز كردەوەو شتێكی سادەمان كرد، چونكە (كیت) حەز دەكات بەو سادەیە دەركەوێت كەخەڵكی ناسیویانە و بەهۆیەوە خۆشیان ویستووە، تا ڕاكەشی لەدیزاینی (فلیب ترایسی) كە دیزان بۆ (لەیدی گاگاو جیسیكا باركر) دەكات، بەڵام وەك دیزاینە شێتانەكەی ئەوان نەبوو، بەڵكو بۆ شازادە میدڵتۆن بوو كە ئەم مەراسیمی ئاهەنگ گێڕانە بە مەراسیمی سەدە ناوزەند دەكرێت. شایەنی باسە بۆ ماكیاژ، ماكیاژێكی زۆر سادەی هەڵبژاردبوو. زۆربەی ئەو بووكانەی كەلەم ماوەیەدا ئاهەنگ سازدەكەن چاوەڕێی ئەم بووكەیان دەكرد تا لەسەر ستایلی ئەم خۆیان بڕازێننەوە بۆ مەراسیمی ڕۆژی ئاهەنگەكەیان.



Top