مەشكە وەك ئامێرێكی كوردەواری بۆ دروستكردنی دۆ و كەرە

مەشكە وەك ئامێرێكی كوردەواری بۆ دروستكردنی دۆ و كەرە
مەشكە ئامێرێكی كوردەوارییە بۆ دروستكردنی دۆ و كەرە(كەخواردنێكی خۆشە لە شێوەی پەنیر وایە). دروست كردنی مەشكە بەم شێوەیە دەبێ، سەرەتا پێستی بزن یان تەگە، ئەوەی كە بە (نێری) دەناسرێ، دەهێنرێت و سەرەتا پێستەكەی پاك دەكرێتەوە و مووەكانی لێوە دەكرێتەوە و دەیغارێنن، دواتر پەلكە هەنار و خوێ لە پێستەكە دەدەن و بۆ ماوەیەك هەڵیدەواسن، بەم شێوەیە پێستەكەی دەردەهێنن و پاك دەبێ، بەكارهێنانی پەلكە هەنار و خوێ تاوەكو پێستی مەشكەكە رەق و بەتین بێ، لەم كاتەی هەڵدەواسرێ و ئیتر رەق دەبێ، مەشكە بە (3) دار دەبەسترێ و نابێ كونی هەبێ و ئەمەش بۆ نەڕژانی ئەو شلەیەی تێدایە، مەشكە بە سێ پێچكەی لە دار هەڵدەواسرێ و لەسەری دادەنرێ و سەرەوە بە گوریس دەبەسترێ و دوو ناو لەپی دار هەیە بۆ گرتنی هەردوو لایەنی مەشكەكە، لەگەڵ دانانی شەبكە دارێك دەخرێتە نێوانیان بۆ ئەوەی توند بێ، پاشان ماست و ئاو دەخرێتە ناوی و دەهەژێنرێت و دەشڵەقێنرێـت لە ئەنجامدا دەبێتە دۆ و كەرە، بە رێگەی دەركەوە و كەرەكە و دۆیەكە وەكو ئاوێكە، كەرەكەش لە شێوەی سەركە بازنە دەبێ و دەردەهێنرێت.
Top