رازاوەیی لە دیكۆرە مۆدێرنەكاندا

رازاوەیی لە دیكۆرە مۆدێرنەكاندا
دیكۆرەكانی ماڵ، بە دیمەنە جوانەكان كاری رازانەوەیان بۆ دەكرێ، تەنانەت گرنگی دان بەو لایەنە دەبێتە دانانی دیكۆرێك كە جێگەی خواستنی خانمان و گشت كەسەكانی ماڵەوە بێ، لێرەدا دەكرێ جیاكارییەك بكەین لەنێوان دیكۆرەكانی كلاسیك و مۆدێرن.
یەكێك لەو كەرەستە گرنگانەی لە ژووری نووستنی ماڵدا هەن، بریتییە لە پێخەفی نووستن، یان سیسەم، كە ئەویش گرنگی خۆی هەیە لە هەردوو لایەنی دیكۆر و شوێنێك بۆ خەوتن و حەسانەوە، دەكرێ لە دیكۆرە كلاسیەكەكانەوە بە دوور بین و دیكۆرە مۆدێرنەكان بەكاربهێنین، وەك ئەو دیكۆرەی كە بریتییە لە عەرەبانەیەكی جوان و خنجیلانە، كە تیایدا سیسەمێكی گەورە و جوان لەخۆ دەگرێ، لێرەدا دەكرێ سوود لە دیكۆرە مۆدێرنەكان وەربگرین، بە مەبەستی جوانكاری و دیكۆرێكی رازاوە لە ژووری نووستن.
Top