جوانی رەنگی زەرد و زێڕین بۆ جلی كوردی

جوانی رەنگی زەرد و زێڕین بۆ جلی كوردی
رەنگەكان كاریگەری دەخەنە سەر جوانی جلەكان، ئەمەش لە دانانی هەر ستایلێك بۆ دەستە جلەكان پێویستی بە رازاوەیی دەبێ، بۆ گشت جلێك رەنگەكەی دەبێتە پێوەر بۆ دەرخستنی شێوازی جلەكە، لە نێو جلە كوردییەكاندا، چەندەها ستایل و شێوازی تایبەت هەن كە تیشك دەخەنە سەر جوانی مۆدەكان، لێرەدا جلی كوردی یەكێكە لە شای جلەكان بۆ گشت خانمێكی كورد، لەم لایەنەدا پێویستیمان بەو رەنگە دەبێ كە لەلامان شایستەیە بۆ پۆشین، یەكێك لەو رەنگە ناسكانە بریتییە لە رەنگی زەرد، یان رەنگی زێڕین، كە جوانییەكی شاراوە دەگرێتە ئەستۆ، تەنانەت جوانیش بە جلەكە دەدات. كاتێك جلێكی كوردی لەم رەنگە دەبێ، ئەمەش لە پێشهاتدا دەبێ هەڵبژاردنی ئەو قوماشە لەم رەنگە بێ، دواتر دەكرێ بە جلە كوردییەكە، لە كاتێكدا جوانی ئەو شێوازە، سەرنجڕاكێشییەكی تەواو لەخۆ دەگرێ بۆ ئەوەی رەنگێكی جوان و جلێكی جوان دەربكەوێ لە جەستەی خانمانی كورد.
Top