كراسێكی بووك لە دراو!

كراسێكی بووك لە دراو!
كارە سەیرەكان بە شێوازەی جیاجیا دەردەكەون، ئەمەش لە كاتێكدایە بیرۆكەكان دەچنە واری جێبەجێكردنەوە، بیرۆكەی سەیری خانمێكی وڵاتی هەنگاریا بوو تا كراسێكی بووكێنی خۆی لە دراوەكان دروست بكات، سەرەتای یەك لەوانەیە بیرۆكەكەی ئەوەبوو كە كراسێك لە گشت جۆرە دراوەكانی وڵاتانی جیهانی بێ، بەڵام بەهۆی زۆری دراوەكانەوە، نەدەتوانرا كراسەكە بە ئاسانی چاك بكرێ، ئەم خانمە ناوی (میانا سویتش)ە و بیرۆكەكەی لەلایەن دیزاینەرێكی ئەو وڵاتەوە خرایە قۆناغەكانی دروست كردنەوە، ئیتر دیزاینەرەكە توانی كراسێكی جوان بۆ ئەو خانمە دروست بكات لە دراوی (یۆرۆ)ی ئەوروپی، بۆیە ئەو خانمە بڕیاری داوە لە ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیری خۆیدا بیپۆشێت.

Top