بەندیخانە شوێنێكە بۆ چاكسازی بەكاردەهێنرێ، تاوەكو ئەو كەسانەی كارێك یان تاوانێك ئەنجام دەدەن، لێی پەشیمان ببنەوە ئیتر نەگەڕێنەوە سەر ئەو كارەی پێشوویان، بەندیخانەكان بە گوێرەی یاسا و پرەنسیپی ئەو وڵاتە دەگۆڕێ كە كاری لەسەر دەكرێ، هەریەكە بەپێی كاروباری خۆیانەوە مامەڵە لەگەڵ بەندییەكان دەكەن، ئەوەی سەیر بێ لە هەندێك بەندیخانەی جیهان، شتی سەیر دەبینرێت، كە لە بەندیخانە ناچێت و بەڵكو ئوتێلێكی (5) ئەستێرەییە بۆ خۆی. ئەوەی دەیبینن ئافرەتێكە لە بەندیخانەیەكی تایبەت بە ئافرەتانەیە لە وڵاتی ئەڵمانیا، كە گشت كەرەستە و شوێنێكی خۆشی بۆ دابین كراوە، تەنانەت كافیتریا و گازینۆشی لێیە، تا كاتێك بەندییە ئافرەتەكان بێزار ببن، ڕوو لەوێ بكەن بۆ كاتێكی خۆشبەسەربردن و خواردنەوە.