دروســتكردنی جــەنــجــەڕ هــێمــایەكــە بۆ زیرەكی كورد

دروســتكردنی جــەنــجــەڕ هــێمــایەكــە بۆ زیرەكی كورد
وەك ئامێرێكی كوردەواری كۆن و دێرینە كە بیرۆكەی كورد بووەو لە شێوەی (دەڕاسە) كارە دەكات، لە دار و بزماری گەورە و ئاسن دروست دەكرێ، تۆپێك هەیە لەخوارەوەی دەخسترێ و پێیدەڵێن تۆپی جەنجەڕی كە دارێكی ئەستوورە (30 یان 32) باڵتە جەنجەری پێوەیەو دەسووڕێت و وەك چەقۆ وایەو سەرەكانی تیژە، كاری ئەو باڵتانە وردكردنی ئەو قەسەرەیەیە كە لەسەری دەڕوات، ئەمسەرئەوسەری كونەو جەنجەڕەكەش كلچوكەی هەیە و دەچێتە ناو دارەكەكەوە، دەسووڕێت قەسەرەكە ورد دەكات، ئەولاو ئەولای حوشترەی جەنجەر، دەغر دەهێنرێ و هێستر رایدەكێشی و دەسووڕێت، هەرچەندە قشەكە وردتر دەكات و تیژ تر دەبێ، دەبێ چەور بكرێ نەوەك ژەنگ هەڵبهێنێ، زیاتر بە دوو ئێستر یان گا یان كەر بۆ راكێشێ جەنجەرەكە بەكاردەهێنرێت، لەكوردستان دروست دەكرێت و هەیە و كاری پێكراوە، پێش دەراسە پەیدا بووە، ئێستا كاری پێدەكرێ لەو شوێنانەی كە دەراسە نایگاتێ، پێش جەنجەڕ (چان) هەبووە، چان لە دار و كەبەر جۆرە دڕكێكە چاك دەكرا و توند دەكرا و لە هێستر دەخرا بۆ ئەوەی گەنم و جۆ لە قەسەرەكە جیا ببێتەوە. كایەكەی سەرەوە بۆ گیاندارانە و ئەوەی لە خوارەوە دەمێنێتەوە دەبێتە جۆ و گەنمی ساف.



Top