سیاسەتمەدارە عاشقەكە!

سیاسەتمەدارە عاشقەكە!
سیاسەتمەدارنی جیهان ئەوەندە ئاگاداری خۆیان دەبن، لە مامە ڵە كردنیان لەگەڵ خەڵكدا بۆ ئەوەی تووشی گرفت نەبن، كەچی وادیارە سەرۆكی وەزیرانی ئیتاڵیا خۆی لەو كێشانە نزیك دەكاتەوە، بە سەرۆكە ژنانییەكە ناوبانگی دەركردووە، كە شەو و ڕۆژی تەنیا بیركردنەوەیە لە ئافرەت و كچی جوان، تا ئێستا لەگەڵ نزیكەی (50) ئافرەت و كچدا خۆشەویستی كردووە و بەردەوامیشە، ئەویش (سیلڤیۆ بەرسلكۆنیە) كە سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا و سەرۆكی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵیە. لە دوا كارە گەندەڵییەكانی ئەو سیاسەتمەدارە عاشقە،لەمدواییەدا لەگەڵ كچە هەرزەكارێكی وڵاتی مەغریبدا بووە، نزیكەی (7) هەزار یۆرۆی پێداوە بۆ ئەوەی تەنیا شەوێك لەگەڵیدا خۆشەویستی بكات.





Top