كراسە كوردییەكان لە مۆدەی كۆن

كراسە كوردییەكان لە مۆدەی كۆن
كراسە كوردەوارییەكان هەردەم جێگەی جوانی و كراوەیی بوون لە مۆدەكانی جلوبەرگ و ئێكسسواری ئافرەتاندا، مۆدەكانی پێشوو شێوازێكی جوان و نەخشێكی ناسكیان بەخۆوە گرتووە، ئێستا ئەم كراسانە وەك شێوازێك لە مۆدە تایبەتیەكانی ئەو سەردەمە كاری جوانكاری تازەی لەسەر دەكرێ، ئەوەی دەیبینن كراسێكی كوردی مۆدەكۆنە، كە شێوەیەكی سادەو ساكاری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ستایلی كراسە كوردییە مۆدەكانی ئەو سەردەمە شێوەیان دەچێتەوە سەر ئەو جۆرە كراسە، كە لە دوو بەش پێكهاتووەو ئەو پارچەیەی سەرەوە دەكرێتەوە و دادەخرێ، لەگەڵ سەڵتەكەی ژوورەوە بەشێوەیەكی كراوە دەردەكەوێ و دەبێتە مۆدەیەكی ناسك بۆجەستەی خانمان.
Top