ئێكسسوارەكان جێگەیەكی گرنگ دەگرن لە جوانی جەستەی خانماندا، ئەمەش بەگوێرەی ئەو ئێكسسوارانە دەبێ كە لە جەستەی خانمان دەخرێن، هەر ئێكسسوارێك جوانی خۆی دەردەخات و دەبێتە شێوازێك لە جوانیدا یەكێك لە تازەترین ئێكسسوارەكان بریتییە لەو ئێكسسوارانەی لە دەست و مەچەك دەخرێن. شێوەو مۆدەیەكی تازەیان هەیە، ئێكسسواری ناسك دەستەكان زیاتر رازاوەتر و جوانتر دەردەخەن، دەكرێ لە رێگەی ئەو ئێكسسوارانەوە جوانی نینۆك و دەست بە شێوەیەكی بەرچاو دەربكەون، تەنانەت لە جوانییەكی كراوەشدا دیاربن، زیاتر ئەو ئێكسسوارانەی لە دەست دەخرێن بریتین لە بازنگ و قایش و ئەڵقە، شێوەی دیكەش دەخرێتە سەر پەنجەكان، ئەوانەش بۆتە مۆدەیەكی باوو پڕ بەها لە دەستی خانماندا.