لێوت بە رەنگی پەمەیی و بریقەدارەوە بڕازێنەوە

لێوت بە رەنگی پەمەیی و بریقەدارەوە بڕازێنەوە
ماكیاژەكان بۆ سەرخستنی هەنگاوەكانی جوانیت كارێكی ئەوتۆیان پێویستە، ئەمەش لە كاتێكدا دەبێ كە جێگەی جوانی و رازاوەیی بێ، بۆیە دەكرێ كار بكەین لە پێناو بە ئامانج گەیاندنی ئەو جۆرە مۆدەیە كە لەگەڵ نەشۆنمای شێوازی جوانییەكان گونجاو و رێكخراو بێ، یەكێك لەهەنگاوەكان بریتیین لە جوانی و ماكیاژی لێو، نەرمی و نیانی و مۆدەیەكی ڕازاوەی پێویستە بۆ ئەو جوانییە شاراوەیەی كە دەكەوێتە بەرچاو.
رەنگەكان بۆ جوانی لێو بریتییە لە (سوور و پەمەیی و قاوەیی كاڵ و وەنەوشەیی) دەكرێ ڕەنگی دیكەش بەكاربهێنین، بەڵام شای رەنگەكان بریتییە لە رەنگی پەمەیی، كە جوانیەكەی كراوەیە و لە دوورەوە رەنگێكی جوانیش بە جوانی ڕووخسار دەبەخشێت، هەوڵبدە لەنزیكەوە لێوەكان بە بریقە و رەنگێكی پەمەیی سادەوە كراوەوە دەربكەون.
Top