هاوینەهەواری زاویتە دیمەنێكی هەردەم گەشاوەیە

هاوینەهەواری زاویتە دیمەنێكی هەردەم گەشاوەیە
هاوینە هەوارەكانی كوردستان بە جوانترین دیمەن دەگەشێنەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە خەڵك لە دوور و نزیكەوە سەردانی ئەو شوێنە خۆشانە دەكەن، یەكێك لەو هاوینەهەوارانە بریتییە لە هاوینەهەواری (زاویتە)، كە شوێنێكی بەناوبانگە و دیمەنێكی جوان و سەرنجڕاكێشی هەیە، زاویتە دەكەوێتە سنووری شاری دهۆكەوە، بە نزیكایی (16) كیلۆمەتر و بەرزاییەكەی ئەم شوێنەش دەگاتە (885) مەتر لەسەر ئاستی دەریا، پلەی گەرمی دەگاتە (38) پلە لە هاویندا،لەگەڵ ئەوەی دیمەنێكی جوانی هەیە، هەروەها ئاوێكی سازگاری هەیەو بەسەر شوێنە بەرزەكانەوە بە خوڕ دادەچۆڕێتە خوارەوە و شوێنێكە بۆ گەشتوگوزار، تەنانەت ئاوێكی ساف و شیرینی هەیەو سەردانكردنی ئەم هاوینەهەوارە بۆ گەشت و سەیران وادەكات گەشتیاران ئاسوودە بن.
Top