كراسەكان لەگەڵ رەنگی رەشدا شایستە دەبن

كراسەكان لەگەڵ رەنگی رەشدا شایستە دەبن
رەنگەكان كاریگەرییان دەبێ لەسەر شێوەی جلوبەرگەكان، ئەمەش وادەكات كە جلەكان بەو پێیە هەڵبژێردرێن كە شیاوی رەنگێكی كراوە و جوان بن، تەنانەت هەر جلێك لەگەڵ شێوازە رەنگێكدا جوان وكاریگەر دەبێ، بەمەش دەبێتە یەكێك لە جوانترین و رازاوەترین مۆدەكان، یەكێك لە شایستەترین رەنگەكان بریتییە لە رەنگی (رەش)، كە ئەویش تاكە رەنگە هێمای هێمنی و جوانییەكی شاراوە و نهێنی تێدا دەربكەوێ، بە جۆرێك دەبێتە رەنگدانەوەی جوانی پێستی خانمان كاتێك لە جوانیدا پێچەوانەی رەنگی پێست دەبێتەوە، ئەمەش وادەكات كە سنووری جوانی هەر یەكە لە جلەكە و پێست دیاری بكات، بۆیە دەكرێ كراسەكان، لە رەنگی رەش بن، كە جوانییەكی بێهاوتای هەیە و نزیكە لە شایستەترین مۆدەكانی كراسەوە كە لە رەنگی رەشەوە نزیك بێت.
Top