ئێكسسوارە كۆنەكان مۆدەی ڕازاوەن بــۆ ئــێـستامــان

ئێكسسوارە كۆنەكان مۆدەی ڕازاوەن بــۆ ئــێـستامــان
ئێكسوار و رازاندنەوە نەك لە ئێستا، بەڵكو لە كۆنیشدا بوونی هەبووەو هەر دەم لە برەودا بووە، ملوانكە وەك ڕازاندنەوەیەك بۆ خانمان هەمووكات لە گۆڕانكاریدابووە، لەو مادەیەی كە لێی دروست كراوە یان لە شێوەكەی، ئەوەی دەیبینین ملوانەی كۆنی فۆلكلۆری كوردییە، كە لە كۆندا خانمان بەكاریان هێناوەو لە ئێستادا لە مۆزەخانەو ئەنتیكەخانەكاندا دەبینرێ و بۆتە سامانێكی كەلتووری، ئەوەی دەردەكەوێ ئەوەیە كەوا ئەو ملوانكانە هەندێ جار لە ماددەی تەنەكەو هەندێ جار لە زیوو دروست كراوە، ئەوەی جێی باسە لەگەڵ ئەوەی لەكۆندا هۆكارگەلێكی ئەوو تۆ نەبووە بۆ دروست كردنی، بەڵام ئەوەی دەبینرێ كە زۆر كارامەو بە چەندین نەخش و شێوازو و تەكنیك دروست كراوە.
Top