مۆدە و شێوازی جلی كوردی

مۆدە و شێوازی جلی كوردی
كەرەستە كوردییەكان، بە هەر شێوازێك بن، جوانییەكی كراوە و ڕازاوە دەردەخەن، ئەمەش وادەكات كە لە شێوەی جوانی خۆی دەربچێت و هێمایەكی كوردانە و جوان نیشان بدات، لەم رێگەیەدا دەتوانین سوود لە جلەكان ببینین كە وەك جلێكی شایستە بێ بەسەر جەستەی خانمانەوە، بەم هۆیەوە شێوازی جلە كوردییەكان بەكاری تازەوە شێوازێكی شیاوو جوانتر لە خۆیان دەردەخەن.
وەك نەخشەكێشانی جلی كوردی لەسەر ئاڵای كوردستان، كە شێوازێكی بەرچاو و جوان لە خۆ دەگرێ و دەبێتە هێمایەكی كراوە بۆ جوانی ئەو جلە، لەگەڵ ئەوەشدا نەشونمایەكی كراوە و ناسكی پێوە دیار دەبێ، گوزارشت لە كچی كورد دەكات، بۆیە مۆدەی لەم جۆرە دەكرێ ببێتە مۆدەیەكی ڕازاوە و جوان و شایستەی جوانییەكە لەگەڵ جوانی خەسڵەتەكوردییەكان و لە خانمانی كورد بوەشێتەوە.
Top