مرۆڤیش بە بەنزین كار دەكات!

مرۆڤیش بە بەنزین كار دەكات!
چیرۆكی ژیانی ئەو پیاوە چینییەی كە ماوەی (42) ساڵە بەنزین دەخواتەوە، تا ئێستا بەردەوامە و مانگانە نزیكەی (4تا 5) لیتر بەنزین دەخواتەوە، سەرەتای ئەو كارەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1969) كە تووشی نەخۆشییەكی هەستیاری (حساسیە) بووە، زۆر جێگەی كردووە چاك نەبۆتەوە، دواتر رۆژێك بە هەڵە بەنزینی خواردۆتەوە لە جیاتی ئاو، ئیتر بەم جۆرە هەستیارییەكەی كەم بۆتەوە و باشتر بووە، تا ئێستاش كە هەست بە حەساسیە دەكات، بڕێك بەنزین دەخواتەوە و چاكتر دەبێ، ئەو پیاوە ئێستا تەمەنی (71) ساڵە و كرێكارە لە بواری كشتوكاڵی، وەك ئوتۆمبێل بەنزین دەخواتەوە.
Top