رۆبۆتەكەی كوردستان تەوقەش دەكات!

رۆبۆتەكەی كوردستان تەوقەش دەكات!
زۆرن ئەوانەی بەهرەمەندن لەناو كوردا، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانن كاری جوان و سەیر بەرهەم بهێنن، تەنیا پێویستیان بە یارمەتی و كاری تازە دەبێ، ئەوەتا لە شاری سلێمانی گەنجێكی كورد توانیویەتی بە كۆمەڵێك كەلوپەل رۆبۆتێك دروست بكات كە جووڵە دەكات و بە ئاڵای كوردستان داپۆشراوە، ئەو كوڕە گەنجە ناوی (كاروان)ـە و تەمەنی (19) ساڵە، ئەوەی جێگەی سەیرە رۆبۆتەكە چاوەكانی گلۆپە و دەڕوات، دەتوانێ قسەش بكا و سەر بجووڵێنێ، ئەمەش هەنگاوێكی تازەیە لە بواری داهێنانی تەكنۆلۆژیا بەنسبەت كوردەوە، ئەوەی جێگەی سەیرە رۆبۆتەكەی كوردستان دەزانێ تەوقەش بكات.
Top