گەورەترین ماسی جیهان لە عێراقە

گەورەترین ماسی جیهان لە عێراقە
ماوەیەك بەر لە ئێستا گەورەترین ماسی كوردستانمان بڵاوكردەوە كە كێشی نزیكەی (50) كیلۆگرام دەبوو كە لە ئاوی بەنداوی موسڵ ڕاو كرابوو، كەچی وادیارە وڵاتی عێراقیش دەیەوێ ناوی بچێتە ناو ناوەكانی جیهان، لەوەی ماسی گەورەی هەبێ، ئەوەی دەیبینن ماسییەكە ئەوەندەی گەنجێك دەبێ، كە لە ئاوی دیجلەوە راو كراوە، درێژی دەگاتە (180)سەنتیمەتر، واتە نزیكەی دوو مەترێك، كێشی (63) كیلۆگرامە و بە تۆڕ راو كراوە، كە ئەوەندە بەهێز بووە، توانراوە بە دوو تۆڕەوە راو بكرێ، ئەمەش لە شاری موسڵ توانراوە راوی بكەن.
Top