جوانی كەرەستە و ئێكسسوارەكانی رەنگەكانی ئاڵای كوردستان

جوانی كەرەستە و ئێكسسوارەكانی رەنگەكانی ئاڵای كوردستان
دیمەنێكی جوانە كاتێك خانمێكی كورد دەبینین، شانازی بە جوانی كوردانەی خۆی دەكات، ئینجا بە هەر شێوەیەك بێ بۆ گوزارشت كردنی ناخی كوردانەی خۆی بە جلوبەرگ یان بە كەرەستە و ئێكسسواری كە مانای كورد ببەخشێ، چەندین لایەن هەن كە گرنگی كورد لە بواری جوانكاری دەردەخەن، لەوانە: كراسی كوردی – ئێكسسواری دەست و شێوەی ئاڵای كوردستان لەسەر سینگ – رەفتەی شێوە و لەسەر هێمای رەنگەكانی ئاڵای كوردستان – ملوانكە و كەرەستەی بچووك كە لە جلوبەرگ دەخرێت، ئەم هۆكارانەش دیمەنێكی جوان بە جەستەی خانمان دەدات و هێما و جوانییەكی كوردانە بە جەستە و ئێكسسوارەكان دەبەخشێ، مەرج نییە تەنیا لە بۆنە و شوێنە تایبەتەكان بێ، دەكرێ ئەو لایەنانەی جوانی كوردستان و خانمانی كورد دەردەخەن بە بەردەوامی و رۆژانە لەبەر بكرێن، یەكێك لە جوانترین ئەو ئێكسسوارانە بریتییە لە ملوانكە كە لەسەر نەخشی كوردستان دروستكراوە و لە مل دەخرێ یان لە رەنگەكانی ئاڵای كوردستانە و لەسەر جەستەی خانمان هێمای شانازی و گوزارشتە لە جوانی كوردستان.

Top