تاتۆ گەیشتە سەر قاچیش!

تاتۆ گەیشتە سەر قاچیش!
تاتۆ ئەمڕۆ گشت جیهانی داگیر كردووە، تەنانەت كاری وای بۆ دەكەن كە مرۆڤ بیری بۆ ناچێ و لە گشت شوێنێكی جەستەوە ئەنجام دەدرێ، زیاتر لە وڵاتانی رۆژئاوا و ئەوروپا تاتۆ دەكرێ، لێرەدا زیاتر لەسەر شان و دەستەكانەوە بینراوە، كەچی ئێستا لەسەر قاچ و پێ تاتۆ كراوە، ئەوەی جێگەی سەیرە كە ئەو جۆرە تاتۆیە تاوەكو سەر ناڕوات، یان دەبێ بە رێگەی نەشتەرگەری لابردرێ، ئەگەر تاتۆیەكە لە ستایلە باشەكان بێ، ئەمەش وەك مۆدەیەكی تازەیە و لە بواری جوانكاری كاری بۆ دەكرێ، جا هەر یەكە بە دڵی خۆیەوە جۆرەها تاتۆ لەسەر قاچەكانی دەكات، لێرەدا چەند دیمەنێك دیارە كە شێوەی گوڵ و خۆشەویستی خراوەتە سەر قاچ، ئیتر بۆ گرنگی خۆشەویستییە یان وەكو رقێك بەرانبەر خۆشەویستی ئەو كارە كراوە.
Top