شووتی بچووكیش دەركەوت!

شووتی بچووكیش دەركەوت!
هاوینە و وەرزی گەرمایە، لە كاتێكدا لەم وەرزەدا بەروبووم و خواردن و كەرەستە ساردەمەنییەكان خۆشتر دەبن و زیاتر دەچنە حەز و ئارەزووی خەڵكەوە، زیاتر لەم وەرزە چەند میوە و سەوزەیەكی هاوینە دەردەكەون، شووتی یەكێكە لە سەوزە خۆشەكان، كە لەم وەرزە خواستێكی زۆری لەسەرە و بە لێشاو دەكڕدرێت، لەم ماوەیە گەورەترین شووتی لە هەولێر فرۆشراوە كە كێشەكەی نزیكەی (15) كیلۆگرام دەبوو، كەچی وادیارە بچووكترین شووتیش پەیدابووە، ئەویش لە وڵاتی ئەمریكای باشوور كە كاری (ئەندازەی جینی) بۆ كراوە كە تەنیا (6) سەنتیمەتر دەبێ و لەگەڵ پانی كەمتر لە (3) سەنتیمەتر، ئەوەی سەیرە دەكرێ بكرێتە یەك وەجبە و بخوردرێ، ئەگەرچی شێوەیەكی بچووكی هەیە، بەڵام رەنگە لە داهاتوو زیاتر گرنگی پێبدرێ.
Top