وێنەکێشان لەسەر پشتی چاو، وەک شێوازێکی نوێ بۆ جوانکاری خانمان

وێنەکێشان لەسەر پشتی چاو، وەک شێوازێکی نوێ بۆ جوانکاری خانمان
لەمە بەدوا دەبێت ئەوانەی ئارایشتگا دادەنێن لە هونەری وێنەکێشان شارەزاییەکی باشیان هەبێت، دەكرێ سوود لەم جۆرە جوانییە وەربگرین، كاتێك كە وێنە و شێوەی جوان لەسەر ماكیاژەكانی رووخسار یان چاوەكان دادەنرێن، ئەمەش یەكێكە لە تازەترین مۆدەكانی ماكیاژ و كە رەنگە لە داهاتوویەكی نزیكدا، گەورەترین پێشكەوتنی پێوە ببینرێ و لە رێگەی ئەو ماكیاژەوەش خانمان دەتوانن گۆڕانكاری بەسەر شێوازی ماكیاژ و جوانی رووخساریان بهێنن، لەم جۆرە مۆدەیە كارێكی جوانی پێوە دیارە، كە دوو گرنگی هەیە، یەكێكیان دانانی ماكیاژەكەیە، ئەوەی دیكەش دانانی ئەو وێنە یان ئەو شێوە جوانەیە كە دەبێتە ماكیاژی دواوەی پشت چاوەكان، ئەمەش یەكێكە لە تازەترین داهێنانەكانی بواری جوانكاری و دەكرێ خانمانی كوردستانیش سوود لەم لایەنە وەربگرن و دەتوانن بە وێنە و ئاڵای كوردستان و كوردەواری خۆمانەوەی پێوە رازاوە بكەین و مۆدەیەكی تایبەتیش دەبێ.
Top