باگوردان بیرۆكەیەكی كوردەواری دێرینە

باگوردان بیرۆكەیەكی كوردەواری دێرینە
باگردێن، یان باگوردان وەك هەمیشە و لە ئێستاشدا بۆ رێكخستن و پانكردنەوەو و توندكردنی رێگا و لە كۆندا لە سەربانە قوڕینەكان بەكارهاتووە، ئەوەی جێگەی باسە باپیرانمان زۆر كارامانە توانیویانە لە بەردی گەورەی شاخ دروستی بكەن بە مەرجێك بەردەكە پتەو و بەهێز و قورس و قایم بێ، لە دوای قوڕكردنی سەربانەكان بە كاریان دەهێنا بۆ پەستانەوەی تا ئاو نەدات، باگوردان بیرۆكەیەكی كوردییە و لەدێر زەمانەوە و بەكارهێنراوە و كاری پێكراوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە پێشتر كورد خانوو و شوێنی نیشتەجێی لە قوڕ دروست كردووە، رێگەی دروستكردنی باگوردانیش بەم شێوەیە دروست دەكرێ: سەرەتا بەرد دەهێنرێ و كە زیاتر بەردی گەورە بەكاردەهێنرێ و بە جۆرێك شێوەی وەك ستوونێكی دێژ بێ، واتە نزیكەی مەترێك بێ، ناوەوەی ئەو بەردە كون دەكەن بە ماندووبوونێكی زۆر، ئەمەش زیاتر بە لێدان بە بەرد و ئاسن تاوەكو ناوەوەی بەردەكە لەمسەر و لەوسەر كون دەبێ، هەروەها كاری لەسەر دەكەن بۆ ئەوەی شێوەی بازنەیی بێ، ئەمەش لە رێگەی پاككردنی بەردەكە، دواتر تەڵێكی ئاسن وەك (شیش) یان تەڵێكی بەهێز بێ و دەخرێتە ناو بەردەكە، بەم جۆرە ئامادە دەبێ كە كێشێكی گرانی هەیە و دەتوانێ ئەو شوێنە كە بۆ كووتینەوە یان پانكردنەوە بەكاردەهێنرێ و لە دواوە رادەكێشرێ، زیاتر بۆ سەربانەكان كاری پێدەكرێ.
Top