چۆنیەتی بۆیەكردن و گرنگی دان بە نینۆكی پەنجەكانت

چۆنیەتی بۆیەكردن و گرنگی دان بە نینۆكی پەنجەكانت
بۆیەكردنی نینۆك لەجوانترین و گرنگترین ئێكسسواری ئەم سەردەمەیە بۆ ئافرەتانمان، نینۆكی پشتگوێخستراو كە درێژە یان وەك یەك نییە، شێوەیەكی ناشرین و نەگونجاو دەداتە دەستەكانت، بەڵام دەبێ بزانی كە چۆن بۆیە هەڵدەبژێری بۆ نینۆكەكانت كە بگونجێ لەگەڵ تەمەنت. لەتەمەنی (15 تا 30) ساڵی، نینۆكەكانت بە بریقە و جوان بێ و شایستەی ناسكی و رازاوەیی بێ، تەنانەت بە شێوەیەكی زیاتر گرنگی پێبدە و هەوڵبدە رێژەیەكی درێژی هەبێ كە بۆیە بە ئاسانی لێبدرێ و جوانییەكی رەها ببەخشێ، ئەمەش ئامۆژگاری پسپۆرانی بواری جوانكاریە تاشێوەیەكی بریقەدار لەخۆ بگرێ، هەردەم بە پاكی بیپارێزە و دیمەنێكی رازاوەی دەبێ. (دیبرا لیبمان) كە پسپۆرێكی بواری جوانكارییە و دەڵێ: رەنگە تۆخەكان وەكو (شینی تۆخ) كە لە رەنگە كلاسیكی تازەكان دادەنرێت، بۆئەوەی شێوەی نینۆكی تازەمان دەست كەوێ ئامۆژگاری لیبمان ئەوەیە كە نینۆكت بەجوانی بڕنی و ئەمەش بەهۆی ئامێری بڕینی سەری نینۆك، زیاتریش دەڵێ: دەبێ شێوەی نینۆكەت لە شێوەی باوی بێ و بەجوانی كاری بڕینی بۆ بكەی، واتە شێوەیەكی بازنەیی هەبێ و دیاریكراو بێ. تاوەكو نینۆكت بپارێزی بەشێوەیەكی باش ئاموژگاری پسپۆرانی بواری جوانكاری ئافرەتان لەم تەمەنە دەبێ رەنگی كاڵ و ئاڵ بەكاربێنی، چونكە لەم قۆناغەدا نینۆك هەردەم تەڕ و بە بریقەی خۆی دەبێ و بەسوود دەبێ بۆ پێست، بە تایبەت قەراغی نینۆكەكانت، كە لەم تەمەنە پێستت وشك دەبێ ئەگەر گرنگی پێنەدەی!
Top