باوترین مۆدەی ئێكسسواری ملوانكە لە كوردستان

باوترین مۆدەی ئێكسسواری ملوانكە لە كوردستان
-ئێكسسواراتی (جوجو) -هەولێر
ئێكسسوارە جوانەكان دیمەنێكی رازاوە و جوان لەخۆ دەگرن، گرنگترین بەشەكانی ئێكسسوار بریتییە لە ئێكسسواری ملوانكە لە شێوەی باریك و سادە، كە زنجیرەكەی دیمەنێكی رازاوە و جوانی هەیە، هەروەها شێوەیەكی ناسك و لە شێوەی نەخشەكە و زنجیرەكەیەتی، چونكە كاتێك لەسەر ملی خانمان یان لەسەر پێستەوە دەبێ، بە شایستەترین مۆدەوە دەردەكەوێ، ئەمەش وەك لەلایەن جوانكاری (جوجو) لە سۆفی مۆڵی هەولێر پێڕاگەیاندین، كەوا ئێستا باوترین مۆەدەكانی ملوانكە بریتیین لەم جۆرە ملوانكانە و زیاتر كچانی كوردستان دەیپۆشن و گرنگی پێ دەدەن، كە ئەویش ئەو جۆرە ملوانكەیە كە دیمەنی ناسكە و زیاتریش دەنكەكانی لە رەنگی رەش و رەنگە كاڵەكانە، بۆیە مۆدەی لەم جۆرە دەبێتە یەكێك لە تازەترین مۆدەكان، كە كچان دەتوانن سوودی لێوە وەربگرن و دیمەنێكی رازاوەش ببەخشێ لەسەر مل و پێستی كچی كورد، ئەمەش وەك تازەترین مۆدەكانی ملوانكەیە لە كوردستان و كە هەنگاوێكی جوانی دەبەخشێتە جەستە و ملی خانمان.
Top