خێزانێك بۆ فرۆشتن

خێزانێك بۆ فرۆشتن
هاووڵاتیەكی‌ میسری‌ بەهۆی‌ خراپی‌ گوزەرانیەوە ئەندامانی‌ خێزانەكەی‌ لەمەیدانی‌ تەحریر بەمەبەستی‌ فرۆشتن دەخاتە زیادكردنێكی‌ ئاشكراوە.
رۆژنامەی‌ ئەلئان-ی‌ ئەلكترۆنی‌ میسری‌ لەهەواڵێكی‌ سەرنجڕاكێشدا بڵاویكردەوە، هاووڵاتیەك لەمەیدانی‌ تەحریری‌ شاری‌ قاهیرە لافیتەیەكی‌ داناوەو لەسەری‌ نووسیوە خێزانێكی‌ میسری‌ بۆ فرۆشتن.
عەبدول ناسر حلفی‌ ئەو هاووڵاتیەی‌ كە بەنیازە خێزانەكەی‌ بفرۆشێت بە رۆژنامەكەی‌ راگەیاندووە، بەهۆی‌ خراپی گوزەران و ئەو بارودۆخەی‌ لە وڵاتەكەیدا هاتۆتە ئاراوە، بڕیاریداوە ئەندامانی‌ خێزانەكەی‌ كەلە 6 كەس پێكهاتوون لە زیاد كردنێكی‌ ئاشكرادا بفرۆشێت.
ئا : رەوەند بەختیار
Top