رەنگەكان جوانی ماكیاژ دیاری دەكەن

رەنگەكان جوانی ماكیاژ دیاری دەكەن
گرنگی دانی خانمان بە ماكیاژەكان، رێگەیەكە بۆ دیاریكردنی جۆری جوانی و شێوازێكی ناسك لە دانانی رەنگەكان، ئەمەش لەسەر خواست و ویستی ئەو خانمە دەوەستێ، كە دەیەوێ ئەو جۆرە ماكیاژە هەڵبژێری بۆ چاوەكان یان بۆ رووخسار و لێو، رەنگەكان زیاتر كاریگەریان هەیە لەسەر جوانی ماكیاژەكان، هەر رەنگێك پایە و جوانییەكی خۆی هەیە، بە تایبەت رەنگەكانی پشت چاوەكان و لێو، كە شێوازی ماكیاژ دیاری دەكەن، سەرەڕای ئەوەی دیمەنێكی جوان و كراوەی دەبێ لە هەر شوێن و كاتێكدا، بەڵام دەبێ گرنگی ئەو جۆرە رەنگە دەربكەوێنرێ كە جێگەی جوانی و جۆری ماكیاژەكەیە، لەگەڵ ئەوەشدا رەنگەكان هێمای خۆیان هەیە، بۆ نموونە رەنگی كاڵ و تۆخ جیاوازیان هەیە لەگەڵ ئەوەی دیكەوە، لەگەڵ ئەوەی دانانی بریقە و ماددەی كە رەنگەكە زیاتر و جوانتر دەردەخات، شیاوی ئامادەكردنی ماكیاژێكە كە رەنگەكەی بە جۆرێك بێ لە شێوەیەكی كراوە و ناسكدا خۆی ببینێتەوە.
Top