ئێكسسوارە باریكەكان مۆدەی سەردەمن

ئێكسسوارە باریكەكان مۆدەی سەردەمن
ئێكسسوارەكان چەندین مۆدەی هاوشێوە دەگرنە بەر، ئەمەش بەهۆی داوا و خواستی خانمان لەسەر ئەو جۆرە ئێكسسوارانەوە، بە تایبەت كاتێك لە شوێن و بۆنەكاندا بە رێژەیەكی زۆر دەپۆشرێن، هەندێك لە ئێكسسوارەكان بە دڵی خانمانن و هەندێكی دیكەش جێگەی بایەخ نین، لە گشت ستایلەكان مۆدەكانی ئێكسسوارەكان شێوازی ناسكی پێوە دیارە، ئەمەش وادەكات كە لەگەڵ جوانی شێوەی ئێكسسوارەكە بگونجێ و تەنانەت دیمەنێكی ناسكیش ببەخشێ، لەم رێگەیەدا دەكرێ جوانی ئێكسسوارە باریكەكان دیاری بكەین، كە جوانییەكی هاوتای هەیە و زیاتر جەستە و مل رازاوەتر دەكەن، ملوانكەی باریك شێوازێكی سەرنجڕاكێشی هەیە و شایستەی مۆدەیەكی كراوە و رازاوەیە، جوانی ئەو جۆرە ئێكسسوارە لە زنجیرەكەیەتی، كە دەكەوێتە سەر پێست و زیاتر دیمەنەكە جوانتر و بە بایەختر دەكات، لەم روانگەیەوە شێوازێكی كراوە و رازاوە لە ملوانكە باریكەكان بەدی دەكرێن و دەبن بە ئێكسسواری مۆدەی سەردەم.
Top