تیسكن بوونی برژانگەكان

تیسكن بوونی برژانگەكان
جوانكاری كارۆلینا – سلێمانی
بۆ زیاتر گرنگی دان بە برژانگەكانی چاو، كە نیگای جوانی چاوەكانت دەردەخەن و شێوەیەكی ناسك نیشان دەدەن، دەكرێ سوود لە گشت لایەنەكان وەربگرین بۆ پاراستنی جوانی برژانگی چاوەكانت، هەوڵبدە زیاتر پارێزگاری لە برژانگەكانت بكەی بە جۆرێك هەردەم بە جوانی و تەڕەوە دەربكەون، زیاتریش لایەنێك هەیە كە دەكرێ سوود لە رۆنی گەرچەك (زیت الخروع) باشترین رۆنە‌ بۆ ژیانەوەی برژانگەكان و پڕكردنەوەیان. بەم رێگەیە دەتوانی سوود لە رۆنی گەرچەك وەربگری..
1-بەشێكی یەكسان لە هەنگوینی سروشتی و ڕۆنی بادەم لەگەڵ ڕۆنی گەرچەك تێکەڵاو بکە..
2-یەك سەلك پیازی گەورە لەناو یەك فنجان ڕۆنی زەیتوون بكوڵێنه و دوای پاڵاوتنی ڕۆنەکە برژانگتی پێ چەور بکە ڕۆژی دوو جار.
تێبینی\ دەبێت فڵچەی ماسكارا شانەیی بێت بۆ بەکار هێنان‌، ئەو زەیتەی ئەخرێتە سەر برژانگەكان ئازاری چاوت ئەدات گەر بکەوێتە ناو چاوت، لەبەر ئەوە تەنیا ئەبێ سەری برژانگەكان چەور بكەیت وە نابێت بەكار بهێندرێت پێش نووستن. بۆ ئەوەی بە پاكی و جوانی بپارێزرێت.
Top