جوانترین مۆدەكانی بازنگ لە كوردستان

جوانترین مۆدەكانی بازنگ لە كوردستان
ئێكسسواراتی (جوجو) - هەولێر
ئێكسسوارەكان هەر یەكە بەپێی شێوە و قەبارەی خۆی دەناسرێ و جوانی خۆی دەبەخشێ، مەگەر هەر ئێكسسوارێك بەپێی جۆر و شێوەی خۆی بپۆشرێ، لەم لایەنەدا دیمەنێكی رازاوە و كراوە دەبەخشێ، خاوەنی ئێكسسواراتی (جوجو) لە هەولێر پێڕاگەیاندین، كە دوو جۆرە ئێكسسواری بازنگ لەلایەن خانمان و كچان داوا دەكرێن، ئەوانیش دوو مۆدەی تازەن و یەكێكیان لە شێوەی زنجیری خاڵ خاڵە و ئەوەی دیكەش لە پلاستیك و بەرد دروستكراوە و كە مۆدەیەكی جوان و رازاوە لە خۆ دەگرێ، ئەمەش دەبن بە دوو جۆرە جوانترین مۆدەی بازنگ كە دەبێتە جوانترین مۆدەكانی ئێكسسوارەكان لەم كاتەدا، ئەگەر چی گۆڕانكاری بەسەر مۆدەكاندا دێ، بەڵام شێوە جوانەكان هەردەم پارێزراو دەبێ و لەگەڵ شایستەیی لە ئێكسسوارەكانی بازنگ بۆ دەستی خانمانی كورد، هەردەم جێگەی جوانی و رازاوەیی و تەنانەت مۆدەیەكی جوانیشی پێوە دەناسرێ، ئێكسسوارەكان بەپێی گرنگی و تایبەتمەندی مۆدەكانی بازنگەكانەوە دەبن.
Top