جلوبەرگی كوردی بە ستایلی رەنگاوڕەنگەوە

جلوبەرگی كوردی بە ستایلی رەنگاوڕەنگەوە
كراسی كوردی هەردەم لەسەر شێوە و نەریتی خۆی لاینەداوە و پارێزگاری لە شێوەی كۆن و ستایلی پێشووی كراوە، بەم جۆرەش دەكرێ سوود لە ستایلە تازەكان وەربگرین و ئەگەرچی گۆڕانكاری تێدا دەكرێ، بەڵام نابێ شێوازی كۆنە جوانەكەی خۆی بشێوێنرێت، شێوەی تازەكانیش مۆدەی جوانن و ئەمەش لە شێوەی ستایلی جلوبەرگە كوردییەكانەوە دەردەكەون، لەم رێگەیەدا دەبێ سوود لە رەنگەكان وەربگرین بە مەبەستی داهێنانێكی تازە لە جلوبەرگی كوردیەوە، بوونی رەنگاوڕەنگی لە جلی كوردی، دیمەنێكی بەهار و گوڵ دەبەخشێ، بۆیە دەكرێ گرنگی بە جلە كوردییە رەنگاوڕەنگەكان بدرێ، هاوشێوەی رەنگە تاكەكان یان رەنگە تێكەڵەكانە، ئەو جۆرە كراسەی دامانناوە، پڕە لە چەندین رەنگی جیاواز و هاوشێوە، ئەمەش وادەكات كە دیمەنێكی سەرنجڕاكێش و جوان ببەخشێ، بۆیە دەكرێ جلوبەرگی كوردی رەنگاوڕەنگ رۆڵی هەبێ لە جوانی و رازاندنەوەی خانمانی كورد.
Top