كڵاوەكان قژت دەپارێزن

كڵاوەكان قژت دەپارێزن
بۆ پاراستنی قژ و رووخسار لە تیشكی گەرمی خۆر، كە لە وەرزی هاویندا بەهێز دەبێ و كاریگەری لەسەر قژ و پێست دەكات، بە تایبەت پێستی سەر، كاتێك ئەو پێستە بەر تیشكی خۆر دەكەوێ، بەمەش كاریگەری لەسەر خانەكانی مووەكان دروست دەكات و لاوازیان دەكات، دواتر دەبێتە هۆی كەوتن و هەڵوەرینی قژ، بۆ رێگە گرتن لەم لایەنە و دانانی بوارێكی جوانكاری، ئەمەش لە رێگەی پۆشینی كڵاوە جوانەكانەوە دەبێ، وەك رێگەیەك لە تیشكی خۆر و هەوای گەرم، هەروەها رەخساندنی بوارێكی مۆدە و جوانكاری لە ئێكسسواری كڵاوەوە، پۆشینی كڵاو سەرەڕای ئەوەی جوانییەكی بەها دەبەخشێ، هەروەها دەكرێ سوود لە لایەنی پاراستنەكەی وەربگری، ئەمەش وادەكات كە ئێكسسواری كڵاو لەگەڵ چەندین جۆرە جلی دەرەوە خۆی بگونجێنێ، بە تایبەت لەگەڵ تیشێرت و بۆدی و جینز، هەوڵبدەن كڵاوەكان رەنگاوڕەنگ بێ و یان لە رەنگێكی تایبەت بێ، چەندەها رەنگی تایبەت هەن بۆ ئەو بوارە، سوودیان لێوە وەربگرن.
Top