زۆرن ئەوانەی حەز بە ژنی زۆر دەكەن، دەیانەوێ لە ژیاندا زۆرترین ژن بهێنن، ئەمەش وەك ئەو پیاوە پیرەیە كە لە وڵاتی نیجیریا دەژی و تەمەنی (84) ساڵە و لەو تەمەنەیدا (86) ژنی هێناوە و خاوەنی (170) منداڵە، ئەوەی سەیر بێ ئەو پیاوە زۆر متمانەی بەخۆیە، كە بۆ تۆڕەكانی هەواڵ وتویەتی: من ئەو بەهرەیەم هەیە كە دەتوانم ئەو كۆمەڵە ژنە بەخێو بكەم و بڕوام پێ بكەن ژن هەبوو لە خۆیەوە داوای كردووە كە شووم پێبكات.